18
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی شاهڕوود، گونبه‌دی گاڤووس، ئه‌راك و ئێرانشار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی موعین ئه‌شره‌فی، بێهرووز شیرمحهممهدلی، سه‌جاد فه‌راهانی، ئێحسان بامری و یاسین بامری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی شاهڕوود، گونبه‌دی كاڤووس، ئه‌راك و ئێرانشار له سێداره دراون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به لاینكه‌م ٢٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران دا ئێعدام كراون و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی عه‌یدوو، عه‌بدۆلغه‌نی، عه‌بدۆلڕه‌حیم و سوله‌یمان شه‌هبه‌خش هۆشداریان داوه.