ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خاكه‌لێوه، بیست و یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی پاڕله‌مانی ئاڵمان به‌ڕێوه چوو و ئیتحادییه‌ی دیمۆكرات مه‌سێحی، ئیتحادییه‌ی سووسیال مه‌سێحی و حیزبی سووسیال دیمۆكرات له‌سه‌ر دانانی سپای پاسداران له لیستی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی جیهان ڕێككه‌وتن.
حیزبه سیاسییه‌كانی ئاڵمان له ڕاگه‌یاندنێك دا دووپاتیان كرده‌وه كه سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنان به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ور و نه‌خشی خراپی ڕژیم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی، له‌گه‌ڵ فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا یه‌ك ده‌نگن و پاڵپشتی له گه‌مارۆكانی ئیتحادییه‌ی ئورووپا و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێتی ئورووپا ٩ به‌رپرسی باڵای ڕژیم كه ده‌ستیان له ڕفاندنی شارومه‌ندانی ئورووپایی بووه له‌لایه‌ن ئه‌و ئیتحادییه‌وه ته‌حریم كراون و ئه‌مریكاش گه‌مارۆی به سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاندووه.