12
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی سرویسی قوتابخانه‌كانی شاری ئیسفه‌هان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به دابین نه‌كردنی بیمه‌ی ده‌رانی له لایه‌ن شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕان و ڕوونبوونی گرێبه‌سته‌كانیان، به فه‌رمی ناسینی شۆفیرانی سرویسی قوتابخانه‌كان وه‌كوو پیشه‌یه‌ك، باشتركردنی دۆخی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.