ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزادگان” چالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری فیروز ئاباد له پارێزگای فارس، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به هێرشی هێزه ئه‌كنیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. ئه‌و چالاكوانه پێشووتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ ٢ ساڵ به‌ندكرا كه‌م كرایه‌وه و پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ئازاد كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.