به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ساڵی ١٤٠٣ دا ١٦ ڕزیدنت و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، ڕێژه‌ی خۆكوژی له نێو كادری ده‌رمانی ئێران سێ بۆ پێنج هێنده زیادی كردووه و ئاماری خۆكوژی له نێو كادری ده‌رمانی پیاو، ٤٠ له سه‌د و له نێو پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ژن ١٣٠٪ تۆمار كراوه. هۆكاری ئه‌و خۆكوژییانه نه‌دانی داخوازی، گوشاری كاری، بایه‌خ نه‌دان به كێشه و گرفتی كادری ده‌رمان و كچانی قوربانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی بووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، پزیشكی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ورێز به ناوی نه‌رگس محه‌ممه‌دپور، خه‌ڵكی سه‌قز، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. گیانله‌ده‌ستدانی قوربانییه‌كی منداڵ هاوسه‌ری دووگیان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی سزاریه‌ن و په‌رداختی دیه‌كه‌ی، باری ده‌روونی ئه‌و پزیشكه‌ی تێك داوه و به‌و بۆنه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی.