11
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، شاره‌داری شاری فلۆرانسی ئیتالیا له مه‌راسمێكدا شارۆمه‌ندی ئیفتخاری به “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام دا.
له مه‌راسمه‌كه‌دا له‌وحی شارۆمه‌ندی ئیفتخاری بۆ په‌خشان عه‌زیزی ڕاده‌ستی “ئاسۆ عه‌زیزی” برای ئه‌و به‌ندكراوه كرا و هه‌روه‌ها شاره‌داری ئه‌و شاره ڕایگه‌یاند ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و چالاكوانه سیاسییه. جێگای ئاماژه‌یه شه‌ورای شاری فلۆرانس پێشووتر له ڕێكه‌وتی ١٩ی فوریه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌م پێشنیاره‌ی په‌سه‌ند كردبوو.