11
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ١٦ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌ترسی له سێداره‌دانی ٨٥ به‌ندكراوی به‌لووچیان ڕاگه‌یاند و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره ئه‌و زیندانیانه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م به‌ندكراوانه به بێ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر و به شێوازێكی نایاسایی ئه‌م حوكمانه‌یان به سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م حوكمه نامرۆییه به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی یاسایه و پێویسته ڕێگری لێ بكرێت. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سزای سێداره بۆ بێده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها كوشتنی ناڕازیان به كار دێنێت.