ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی شاباد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش و هێزه ئینتزامییه‌كانی بۆ چاودێری قوتابیانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاباد واژۆكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و ڕایده‌گه‌ینێت كه ڕێگه ناده‌ن ئامووزش و په‌روه‌رش بكه‌وێته ده‌ست پاسدارانی نیزام. داوا له وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌ین به زووترین كات ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، ئامووزش و په‌روه‌رش جێگای پێشێلكارانی مافی مرۆڤ نییه. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له چالاكانی سنفی كراوه كه خۆیان له ئاست داهاتووی نه‌وه‌كانی نوێ به‌رپرسیار بزانن و بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی باش بۆ قوتابیان و به‌رگری له مافه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره دا ڕاوه‌ستن.