6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی خاش كۆمه‌ڵێك شارومه‌ندی ئه‌فغانستانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتییهكان كرد.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامییه‌كان به پێنج ئۆتومبێلی سه‌ربازییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتووانی دوو گوندی ئێفتخارئاباد و ناسرئاباد و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به پێی زانیارییه‌كان، به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان شارومه‌ندانی بێ شناسنامه‌ی به‌لووچن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی تالیبان بكرن.