6
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری بۆرازجان دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران، زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شارستانی بۆرازجان دا كه‌ڵه‌كه بووه و دانیشتووانی ئه‌و شاره گله‌یی له شاره‌داری ده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆیان له كرێكاران ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی شاره‌داری به كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌ستی ڕۆژانی پشوودان، هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.