10
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گوڵان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له بیرجه‌ند له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلیس كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پاره‌یان بۆ ته‌واوكردنی خانووه‌كانیان په‌رداخت كردووه، به‌ڵام نه‌ك خانووه‌كان درووست نه‌كراوه به‌ڵكوو ده‌وڵه‌ت هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك داوای پاره‌ی زۆرتریان لێ ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاره‌كانی تاران و قه‌زوێنیش دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی خانووه‌كانیان خۆپێشاندانیان كردبوو.