5
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌دوای ڕۆنی خۆراكی دا سه‌رگه‌ردانن و له هه‌ندێك فڕۆشگاه یه‌ك بتڵ ڕۆن به سێ هێنده‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌كڕن.
خه‌ڵكی ناڕازی له‌و گرته ویدیۆیانه ده‌ڵێن: نرخی دۆلار دابه‌زیوه كه چی نرخی شت و مك له جیاتی دابه‌زین به‌رده‌وام له زیادبووندایه، خه‌ڵك بۆ ئه‌بێ سه‌رگه‌ردان بن؟ چۆن ڕۆن له بازاڕدا نه‌ماوه؟ ئه‌ی ده‌وڵه‌ت چی ده‌كات؟ ڕۆن نییه، لوبیا نییه، چای نییه و برینجی ژراویمان پێ ئه‌ده‌ن، یه‌كسه‌ر بمانكوژن نه‌جاتمان بێت. خامنه‌یی چی ئه‌وێت له خه‌ڵك؟ مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی.