10
حوورا نیكبه‌خت، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ئێعدامه‌كان له ئێران مانی له خواردن گرتووه.
حوورا نیكبه‌خت له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له خواردن مان ده‌گرێت. ناوبراو جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه مانگرتنه‌كه‌ی درێژماوه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگایه‌ش گیانی له‌ده‌ست بدات، تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره درێژه به مانگرتن ئه‌دات. حوورا له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی دا وتی: ڕێگه به ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسانی زیندان نادات و داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كات له به‌رانبه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی دا بێده‌نگ نه‌مێنن.