كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مه‌عده‌ن و فولاد له‌ ئیسفه‌هان و كرمان

خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و مه‌عده‌ن له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان و كرمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی گوڵان بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به‌ ده‌وڵه‌ت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، په‌رداختی مه‌زایای خانه‌نشینی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net