5
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كورد له شاری سامسۆنی باكووری كوردستان، به‌هۆی ڕۆچۆنی زه‌وی گیانیان له‌ده‌ست دا و ژنێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خێزانێكی چوار كه‌سی كورد له ناوچه‌ی جانیكی سه‌ر به ئوستانی سامسۆن كاتێك سه‌ردانی كارواشێكیان كردووه له یه‌كێك له پۆمپ به‌نزینه‌كانی ئه‌و ناوچه، ڕووبه‌ڕووی ڕۆچۆنی زه‌وی بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه دا، باوك و دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٧ و پێنج ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و دایكی منداڵه‌كان به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.