ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو سوختبه‌ری به‌لووچ به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی سیریك، سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان، گیانیان له ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ده‌ریایی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه، به بێ ئاگاداری و به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له به‌له‌مێکی سووختبه‌رانی به‌لووچ كرد كه به‌و هۆیه‌وه دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د خودابه‌خشی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “زید مه‌لاحی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، گیانیان له ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا هاووڵاتیان به‌لووچ كه به هۆی ناچارییه‌وه ڕوو له پیشه‌ی سووختبه‌ری ده‌كه‌ن، باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و كۆمه‌ڵێكی زۆر له سووختبه‌ران گیانیان له ده‌ستداوه.