برینداربوون و ژاراوی بوونی چه‌ند كرێكار له‌ عه‌سه‌لوویه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌ هۆی دزه‌ كردنی گازی ئامونیاك له‌ شیركه‌تی پێترۆشیمیهنگام، چه‌ند كرێكار ژاراوی  بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ كراون و دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ برینداران له‌ خراپیدایه‌ و تا كاتی داڕشتتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێشتا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م كاره‌ساته‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگانی ڕابردوودا ژماره‌یكی زۆر له‌ كرێكاران به‌ هۆی خراپی دۆخی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها  كۆن بوون و خراپ بوونی، كه‌لوپه‌له‌ پێویسته‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار یا كه‌م ئه‌ندام بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net