11
مێهدی وه‌حیدی، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سێ ساڵ و دوو مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
مێهدی وه‌حیدی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاباد و دانیشتووی كه‌ره‌ج، ٢٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژینا له ماڵی بریندارێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زنیدان كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ی هه‌یه و پاش كۆچی دوایی دایك و باوكی، نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به سێ ساڵ و دوو مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.