8
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی له به‌نده‌ر كولاهی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به‌نده‌ر كولاهیان گه‌مارۆ داوه و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی. كاتێك خه‌ڵك به‌رگرییان له خۆیان كردووه، ڕاسته‌خۆ ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كراوه و چه‌ند شارومه‌ند بریندار بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناسناوی یه‌كێك له برینداره‌كان بریتیه له: ڕوحۆڵڵا مه‌لاحی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ.