ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گوڵان، ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی به‌نده‌ر جاسك به بیانووی پشتیوانی كردن له دانیشتووانی به‌نده‌ر كولاهی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كران.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم چه‌ند جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سووختبه‌ران و ماسیگیرانی به‌نده‌ر كولاهی و وێڕای بریندار كردنی چه‌ند كه‌س، كه‌لووپه‌له‌كانیان سووتاندووه و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم كاردانه‌وه‌ی شارومه‌ندانی به‌نده‌ر جاسكی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌یان شارومه‌ندی دانیشتووی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تیه‌وه بانگهێشت كراون. ناسناوی دوو كه‌س له هاووڵاتیان بریتیه له: عه‌بدۆل یهلانبهر و كه‌ره‌م یهلانبهر.