سی دامه‌زراوه و ٥٣ چالاكی ژینگه‌یی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌ی ئێرانیانی ناردووه، خوازیاری ڕاگرتنی خێرای پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی كاروون له به‌ندئاوه‌كانی ماندێگان و ماربهر بوون.
واژۆكارانی ئه‌و نامه به ئاماژه‌دان به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و پڕۆژه له سه‌ر سرووشت، خوازیاری ڕاگرتنی بوون. له‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌ییه‌كان و ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی كیشوه‌ر ئاماژه‌یان به ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو كردووه و نیگه‌رانی خویان سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه نهرێنیهكانی ئه‌و پڕۆژه‌یه نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌نجامی پڕۆژه‌یه‌ك كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌كراوه، هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كان درووست ده‌كات و وێڕای تێكدانی ئێكۆسیستمی ناوچه‌كه، گیانی ملیۆنان كه‌س ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.