ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار له شاری ژنێڤی سویس، له‌به‌رده‌م ئه‌و دامه‌زراوه‌یه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌هلا دانشفه‌ر ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی ئازادی بۆ به‌ندكراوانی سیاسی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و سیاسی له‌و خۆپێشاندانه دا به‌شدار بوون و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به كۆماری ئیسلامی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌شداری نوێنه‌رانی ڕژیم له‌و كۆبوونه‌وه نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: نوێنه‌رانی حكوومه‌ت، نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران نین و نوێنه‌رانی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه له به‌ندیخانه‌كان دا زیندانی كراون، ڕێكخراوی جیهانی كار ئه‌بێ بایه‌خ به نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكارانی ئێرانی بدات و نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و ڕێكخراوه‌یه ده‌ر بكات.