5
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئێسپانیایی له شاری مادرید ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه له‌لایه‌ن حیزبی جه‌ماوه‌ری ئێسپانیاوه ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێكراوه. ناڕازیان دروشمی “مافیا یان دیمۆكراسی“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی پێدرۆ سانچێز نیشان داوه. شارومه‌ندانی ئێسپانیایی هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.