5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، وه‌زاره‌تی ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: مه‌ئموورانی گۆمرۆك و ئیداره‌ی كۆچه‌به‌رانی ئه‌و وڵاته ١١ شارومه‌ندی ئێرانیان كه به نایاسایی چوونه‌ته ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه كه چاودێری كاروباری گۆمرۆك و ئیداره‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات، مه‌ئمووانی پۆلیس شارومه‌ندێكی ئهمریكایشیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له به‌ندكراوان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و شارومه‌نده ئه‌مریكاییه یه‌كێك له كۆچبه‌رانی به بێ ئاگاداری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا حه‌شار دابوو.