له ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوودا، ٨١ فه‌له‌ستینی به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ڕێگه‌ی له گه‌یشتنی یارمه‌تی مرۆیی به ئاواره‌كانی غه‌زه گرتووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئاواره‌كانی نێو سالۆنێكی وه‌رزشی، خێوه‌تی لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و ئاپارتمانێكی له گه‌ڕه‌كی مه‌واسی كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٨١ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه كه تا به ئه‌مڕۆ ٦٦ منداڵ به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان به‌خت كردووه. شایانی باسه كه دانیشتووانی شارۆچكه یه‌هوودییه‌كان به ئه‌نقه‌ست زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و باخی شارومه‌ندانی فه‌له‌ستینی له ڕامه‌ڵڵا ده‌سووتێنن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كانیان.