دانیشتن لە نێوان ک ن ک و کۆمەڵە
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی جوونی ٢٠٢٥ لە دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی دانیشتنێک لە نێوان ک ن ک و کۆمەڵە،رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەرێوە چوو، کە نوێنە رانی ک ن ک بریتی بوون لە بەڕێزان
د. شێرکۆ حمە ئەمین
زەینەب موستەفا و
شۆڕش خدر
هەروەها لە لایەن کۆمەڵەوە چوار کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەشدار بوون کە بریتی بوون لە هاوڕێیان سعید ئەمانی،ئاکۆ ئەنوەری، رێزان حمیدی و سەلام قادری.
دانیشتنەکە لە کەشێکی هاوڕێیانەدا بەڕێوە چوو و لەوەێدا باس لە رەوتی خێرای گۆڕانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،وڵاتی ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان کراو هەردولا جەختیان لە سەر پێویستی هاوکاری و لێک تێگەیشتن لە نێوان هێزە چالاکەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە، هەردولا دانیشتنی لاینە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتیان لەم پێناوەدا بەرز نرخاند.
لە لایەن کۆمەڵەوە سەبارەت بە هۆکاری چوونە دەروەی دوولایەنی سیاسی لە دانیشتنی ئەم لایەنانە لە دوای کۆبوونەوەی بروکسیل پرسیار کراو، جەخت لەوە کرایەوە کە هەر هەوڵێک چ لە لایەن ک ن ک وە بێت یان بە بەشداری هەر لایەنێکی تر مادامێ لە سۆنگەی بە خەمەوە بوون بۆ هاوکاری نێوان لایەنەکان دێتە ئاراوە دەبێت پێشوازی لێبکرێت و وەکوو بەدیل بۆ هەوڵی تر سەیر نەکرێت؛ لە کۆتاییشدا جەخت لە سەر ئیش کردن لە سەر میکانیزمێکی گونجاو کرا کە بتوانێت لەمپەڕەکانی بەردەم یەکرێزی و کاری هاوبەش بڕەوێنێتەوە و وڵامدەرەوەی پێویستیەکانی ئەم قۆناخە هەستیارە بێت.
دبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
۳۰ پوشپەری ۱۴۰۴ی هەتاوی