5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی خه‌ڵكی كرماشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كراوه‌ته ئامانج به‌ڵام له مردن ڕزگاری بووه و زانیارییه‌ك له سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانبار له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو ژنه ساڵێک پێش ئێستا له هاوسەرەكەی به ناوی مێهدی سادقی جیابووەتەوه، بەڵام لەو ماوەیەدا چەندین جار لەلایەن ناوبراوەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کراوه. شایانی باسه كه له‌و ماوه‌یه‌دا قوربانی چه‌ند جار سكاڵای له دژی تاوانبار تۆمار كردووه به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی كرماشان بایه‌خی پێ نه‌داوه.