5
به‌یانی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی گورگان، زه‌نجان و قه‌زوێن جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئاق قه‌لا به تۆمه‌تی ڕفاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانی ئه‌میرئابادی گورگان ئێعدام كراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: عه‌لیڕه‌زا و محه‌ممه‌د ئێشتراك. هاوكات له زیندانه‌كانی زه‌نجان و قه‌زوێن سێ به‌ندكراو له‌وانه شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون كه ناسناویان بریتیه له: داوود ئه‌مانی، مه‌ولان عهبدۆلعهزیزخانی ته‌مه‌ن ٣١ سال و وه‌هاب حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ.