10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، سیروان په‌رویزی چالاكی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٦ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٩ی به‌فرانبار به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سیروان په‌رویزی به‌هۆی دانانی بابه‌تی ته‌نز له سه‌ر قه‌یرانی ئابووری وڵات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.