مێهراب کوشا، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانی نێو دووكانه‌كه‌یدا گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ئیلام هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مێهراب كوشا و سەرەتا توانیویەتی هەڵبێت، به‌ڵام دواجار دەستبەسەریان کردووە. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا وێڕای بێڕێزیكردن ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایل، له‌بتاپ و كه‌لووپه شه‌خسییه‌كانی دا گرتووه. مێهراب كوشا دووكانێكی فرۆشتنی جل و به‌رگی كوردی بووه و هه‌موو كه‌لووپه‌له‌كانی نێو دووكانه‌كه‌یان زه‌وت كردووه. مێهراب لە کاتی شۆڕشی ژیناش جارێك دەستبەسەر و دوای چەند مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد کرابوو. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.