جێگیربوونی بەربڵاوی خاڵی پشکنین و فڕینی فڕۆکە بە سەر شاری کرماشاندا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە جێگیر کردنی بەربڵای خاڵی پشکنین و هەروەها هەڵفڕاندنی فڕۆکەی شەڕ بە سەر ئەو شارەوە، ترس و دڵەڕاوکییەکی زۆریان خستووەتە دڵی خەڵکەوە.

بە پێێ ڕاپۆرتەکان، ڕژیم لە ناوچەکانی بلواری تاقبوستان، دەوڵەت ئاباد و هەروەها شەقامی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی، هێزێکی زۆری جێگیر کردووە و هاوکات لە ناوچە چیاوازەکانی ئەو شارە بە دانانی خاڵی پشکنین، زۆربەی ئۆتۆمبیلەکان و کەسەکان ئەپشکنن. جێگای  ئاماژەیە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی بە بیانوویبەرەنگار بوونەوەی موساد، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی دەستبەسەر یان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە بێ ئاگاداری تەقەی لێ کردوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net