2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، “ئه‌مین كه‌ریمی” هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری شانۆی خه‌ڵكی شاری ورمێ به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له توركیاوه بۆ ئێران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ری و به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.