2
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م شوێنی گه‌شتیاری “كوه پارك“، دژ به خراپ كردنی ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكار خوازیاری وه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی شاره‌داری بۆ خراپ كردنی ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریه، بایه‌خ دان به دۆخی ده‌رونی دانیشتوانی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ گه‌شه‌پێدانی سرووشتی ئه‌و شاره بوون. ناڕازیان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌و شوێنه سه‌ر به خه‌ڵكه و پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك بیروڕای گشتی له به‌رچاو بگرن.