6
ڕۆژی ڕابردوو، دایكی “ژینا ئه‌مینی” به دانانی وێنه‌ی كچه‌كه‌ی له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یادی به‌رز ڕاگرت.
دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به نووسینی “نه‌بوونی تۆ هێشتا به‌رزترین هاواری بێده‌نگی منه” له سه‌ر وێنه‌ی كچه‌كه‌ی، یادی به‌رز ڕاگرت و له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانی نوێ كرده‌وه. “ژینا ئه‌مینی” كچی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، پاش گیانبه‌ختكردنی بە هۆی هێرشی هێزه‌كانی گه‌شتی ئیرشاد، بوو به هێمای خۆڕاگری و ئازادیخوازی له ئێران و جیهاندا.