ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ شاری بانه‌

هوشیار شه‌عبانیچالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو وئومید ئه‌حمه‌دپوورهه‌و‌ڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه‌، سه‌رەڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

ئه‌م دوو هاووڵاتیه‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات له‌ ناوچه‌ی كانی سوورانی بانه‌، به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌تهوشیار شه‌عبانیكه‌وته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ برینداری ڕفێندرا. به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌ به‌ سه‌ر ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net