3
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، یه‌كه‌مین فستیڤاڵی هۆره له شاری كرماشان به ده‌ستپێشخه‌ری “گروپی ئهدهبیكوردی” به‌ڕێوه چوو.
“گروپی ئه‌ده‌بی كوردی” له شاری كرماشان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردی فستیڤاڵێكی هۆره له شاری كرماشان، كه به هۆی ڕێگری ناوه‌نده‌كانی حكومه‌ت له‌و شاره،ئیزنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فستیڤاڵه‌یان پێ نه‌درابوو. له ئه‌نجامدا پاش هه‌وڵدانێكی زۆر له لایه‌ن چالاكانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه فستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و به ده‌یان هۆره‌چڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی كودستان، به‌شداری فستیڤاڵهكهیان كرد.