3
ڕۆژی ڕابردوو، كارگه‌ی فومی پاوه له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و شاره به هۆی سه‌نگه‌ڵای كاره‌با ئاگری گرت و زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠ له سه‌دی ئه‌و كارگه‌یه به هۆی باش كار نه‌كردنی كه‌پسوله ئاگر كوژێنهكانی ئه‌و كارگهیەوە، سووتاوه و كرێكارانی ئه‌و واحده تووشی كێشه بوون. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم، به هۆی سه‌نگه‌ڵا و پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با، زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵك و خاوه‌ن شیركه‌ت و كارگاكان له ئێران و كوردستان كه‌وتووه.