4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، “سه‌لاح حاجی میرزایی” موعه‌لیم و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، له دادسه‌رای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرا.
ناوبراو پاش سه‌ردانی بۆ دادسه‌رای ئینقلابی ڕژیم له شاری سنه، كه‌وته ژێر لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه و به‌ندكرانی درێژ ماوه‌ی لێ كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی دیسان ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵك له كوردستان له ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له چالاكان و فه‌رهه‌نگیانیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه.