ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی خه‌رمانان، به هۆی ده‌سڕێژی گولله له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا و ٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی گونده‌كانی “پیره‌ومه‌ران، كه‌ره‌ویان و قوڵقوڵه” سه‌ر به شاری سه‌قز، دژ به چالاكی كانگه‌ی زێڕی “قوڵقوڵه” كه بووه به هۆی له ناوچوونی به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشتی ناوچه‌كه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ناڕازی كردووه و به هۆیه‌وه هووڵاتییه‌ك به ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “پیرعومران” گیانی به‌ختكردووه و چوار كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئه‌مین ڕه‌شیدی“، “هێمن ڕه‌شیدی“، “ڕامیار ڕه‌شیدی” و “عادڵ ڕه‌شیدی“، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم به مه‌رجی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌وانه‌ی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان به بێ به‌شداری خه‌ڵك، ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه و له جه‌وێكی ئه‌منیه‌تی و به بێ به‌شداری خه‌ڵك له گۆڕستانی گوندی “پیره‌ومه‌ران“ مه‌راسمه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.