“وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی كورد ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕێزی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته ساڵیادی شۆڕشی ژینا به ته‌نیا سنووردار به به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ماته‌مینی بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شوڕشه نه‌بێت و پێویسته ببێت به مانیفستۆیه‌كی ژیانی ئازاد له جیهاندا. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بیروبۆچوونی ئازادیخوازی له نێو خه‌ڵكدا، به به‌ندكران و له سێداره‌دانی ناڕازیان و چالاكان له ناو ناچێت و سه‌پاندنی حوكمی سێداره و به‌ندكرانی درێژماوه به ته‌نیا نیشانه‌ی لاوازی حوكمه‌تی كۆماری ئیسلامییه.