4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوان له شاری كرماشان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینكراونی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هێنان به گوشار بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشنی بوون.