پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له‌ هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌”

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی دیمه‌ن و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ سێداره‌ و زیندانیانی سیاسی له‌ سێداره‌ دراو، پشتیوانی خۆیان له‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌یشاهرۆخ دانشوه‌ركار ، وه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ به‌ندكراوانی دیكه‌، به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی دیكه‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و ئازادی ده‌ستبه‌جێیهه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net