شه‌وی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ژینا ئه‌مینی، خه‌ڵك له شاره‌كانی تاران، كه‌رج، مه‌شهه‌د و شاره‌كانی تر له ئێران و كوردستان، دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خه‌ڵك له ناوچه‌ی سادقیه‌ی تاران، گه‌وهه‌ر ده‌شتی كه‌ره‌ج، تێهرانپارس، شاره‌كی نه‌وتی په‌ره‌ندی تاران و هه‌روه‌ها شاری مه‌شهه‌د خه‌ڵك به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و“بێ شه‌ره‌ف، بێ شه‌ره‌ف” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی بوون. هاوكات له “حه‌وت حهوزە“ی تاران، خه‌ڵك به وەڕیخستنی ڕێپێوانێك به شێوازێكی بێده‌نگ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاند و ڕێبه‌ری حكومه‌تیان كرد به ئامانج.