13
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له شاری سنه هێزێكی زۆری سه‌ركوتی له‌و شاره جێگر كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری سه‌ركوتی له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی “كه‌مه‌ربه‌ندی، كارئاموزی، فه‌ره‌ح، عه‌باس ئاوا و كانی كوزه‌ڵه“، جێگر كردووه و به دانانی ده‌یان خاڵی پشكنین له ئه‌و شاره، پشكنینی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.