به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ڕه‌زا لوتفی له‌ شاری دێولان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌یڕه‌زا لوتفیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌ سێهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا، ڕێوه‌ڕه‌سمێكیان له‌ سه‌ر گڵكۆكه‌ی به‌ڕێوه‌برد.

بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخواز، به‌ به‌رپا کردنی ئه‌م مه‌راسمه‌ ڕێزیان له‌ یادی ئازیزیڕه‌زا لوتفیو هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كردنه‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ته‌نیا سێ ڕۆژ پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ركانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ پاشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری دێولانه‌وه‌ گوشارێكی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ریان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net