7
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، له ٤٠مین ساڵی له دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا، به به‌رپایی مه‌راسمێك یادی ئه‌و ئازیزه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به به‌رپا کردنی مه‌راسمێك به مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ساڵیادی له دایكبوونی باوكیان، ڕێزیان له یادی ئه‌و هاووڵاتییه گرت ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، ڕێكه‌وتی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به شێوازێكی نه‌هێنی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له سێداره درا.