به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شاری شنۆ بۆ ٤ كه‌س

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیزانیار ادیخاته‌مه‌ن ١٧ ساڵ وموحسن دهارته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری شنۆ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌ گوندیسینگان، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، دوو مێرمنداڵی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ ناوه‌كانیدیار گه‌رگول و ئاڵان تابناكخه‌ڵكی هه‌مان گوند، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net