له‌ناوچوو‌نی زیاتر له‌ ١٠٠ هێكتار له‌ سرووشتی پیرانشار به‌ هۆی مانۆڕه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كانی شاری پیرانشار، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ هۆی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران،پوش و پاوانی پشتی گوندیبندڕیسه‌ر به‌ شاری پیرانشار ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، به‌ هۆی ئاگر گرتنی پوش و پاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، زیاتر له‌ ١٠٠ تا ١٥٠ هێكتار له‌ سرووشت سوتاو هه‌زاران بوونه‌وه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستدا و له‌ ناوچوون. شایانی باسه‌ ئاگری ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی كوردستان كۆنترۆڵ كراوه‌ و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئاگر دانی ناوچه‌كه‌ ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی شوێنی ئاگره‌كه‌ نه‌كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net