ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی كرماشان و هه‌رسین به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له ئێران چینایه‌تییه و هوشداریان سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی نابه‌رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی له ئێران دا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی موعه‌لیمان، كوالیتی په‌روه‌رده‌یی له ئێران و كوردستان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و پێویسته ڕژیم سه‌باره‌ت به ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌رییه‌ك بدۆزێتەوە. ئه‌و دوو ئه‌نجومه‌نه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نابه‌رابه‌ری و چینایه‌تی له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی ئێران و جیاكاری له حه‌قده‌ستی موعه‌لیمان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له قوتابیان ناچار به وازهێنان له خوێندن بوون.