4
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ساڵی نوێی خوێندن، زیاتر له ١٣ هه‌زار منداڵ له كوردستان، به هۆی هه‌ژاری و كۆنه‌په‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان، له خوێندن بێبه‌ش كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێران به لانیكه‌م ٣ ملیۆن منداڵ به هۆی سرووشتی چینایه‌تی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له ئێران، په‌ره‌پێدانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به كولتووری كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، هه‌ژاری و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی موعه‌لیمان، له خوێندن بێبه‌ش كراون. به پێی ئه‌و ئامارانه، له پارێزگاكانی سنه، كرماشان، ئیلام، سیستان و به‌لوچستان و ورمێ، بێبه‌ش كرانی قوتابیان و منداڵان له به‌رزترین ڕێژه‌دایه و ئه‌م ئاماره ڕۆژانه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.